هێلكە هۆكارە بۆ چارەسەركردنی چەند جۆرێك لەنەخۆشی شێرپەنجە

تەندروستی

05/02/2019‌ 647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی، هێلكە لەدروستكردنی چەند دەرمانێك بەكاردەهێنرێت، كە دەبێتە هۆی چارەسەری چەند جۆرێك لەنەخۆشی شێرپەنجە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كە لەزانكۆی ئەدنبرەی سكۆتلەندا ئەنجامدراوە، لەناو هێلكە كۆمەڵێك ماددەی تایبەت هەیە، كە ئەو مادانە خانەی شێرپەنجەیی لەناو دەبەن.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە مادەی پرۆتینی ناو هێلكە بەتێكەڵكردنی لەگەڵ شیر سوودێكی زۆری هەیەو چەند جۆرێكی نەخۆشی چاو چارەسەر دەكات.

ئەو پرۆتینانەی لەناو هێلكەدا هەن جۆرەكانیان بە IFNalpha2a، macrophage-CSF ناوبراون‌و پزیشكەكان سوودیان لێبینوە بۆ ئەو جۆرە دەرمانانەی تایبەت بەچارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە.

هـ ـ ح