هاری كین دەیەوێت باشبوونەوە لەپێكانەكەی خێراتر بكات

sharpress.net

410 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/02/2019‌

شارپرێس:
هاری كینی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانەی تۆتنهام، دەیەوێت باشبوونەوە لەپێكانەكەی خێراتر بكات، بۆ ئەوەش دەچێتە ئەمریكا.

هاری كین لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، پلانێكی داناوە بۆ ئەوەی زووتر لەو وادەیەی دیاریكراوە لەپێكانەكەی چاك ببێتەوە.

یاریزانە ئینگلیزییەكە راشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە سەردانی ئەمریكا دەكات‌و لەو وڵاتە دەست بەوەرگرتنی چارەسەر دەكات.

كین جەختیكردووەتەوە، كە نایەوێت مەترسی لەسەر خۆی دروست بكات، بەڵام سوورە لەسەر ئەوەی بەزوویی لەپێكانەكەی چاك ببێتەوە، بۆ ئەوەی بەزوویی بگەڕێـەوە یاریگاكان.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved