ململانێی نوێی ئەمریكاو روسیا
ئایا شەڕی ساردی دووەم دەستیپێكردووە؟

جیهان

05/02/2019‌ 1176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
لەپاش ئەمەریكا، روسیاش ئەندامییەتی خۆی لە پەیماننامەی نەهێشتنی رۆكێتە مەودا مامناوەند و كورت مەوداكان لەلایەن ڤلادیمێر پویتنەوە لەكرملین راگەیاند. 

لەهەمان كاتدا ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا پاڵپشتی پێشنیاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی كرد بە دەستپێكردنی دروستكردنی رۆكێتی كرۆز لە جۆری "كالیبر"لەوانەی سەكۆی زەمینیان هەیە و دروستكردنی كۆسیستەمی رۆكێتی بالیستی خێرا فڕی سەر زەوی.


پوتین رۆژی شەممەی رابردوو كۆبوونەوەیەكی لەكرملین (كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا) ئەنجامدا ، ئەوەش لەگەڵ وەزیری دەرەوە سیرگی لافرۆف و وەزیری بەرگری سێرگی شویگۆ، هۆكاری ئەمەش بەهۆی راگەیاندنی كشانەوەی ئەمەریكا لەپەیماننامەی لەناودانی رۆكێتە مامناوەندو كورت مەوداكانەوە بوو، وەڵامی روسیاش هەمان شت بوو ئەویش ئەندامییەتی خۆی هەڵپەسارد.

ئایا رۆژانی 1 و 2ی شوبات ساڵی 2019 سەرەتایەكی مێژووییە وەك سەرەتایەكی بەفەرمی دەستپێكردنی بۆ شەڕی ساردی دووە؟ ئایا هەڕەشە نوێیەكانی ئەمەریكا چین؟ روسیا چۆن وەڵام دەداتەوە؟ كاردنەوەی وڵاتی چین چی دەبێت؟ ئەمە ئەو پرسیارانەن بووەتە رۆژەڤی میدیا جیهانی‌و شرۆڤەكارانی سیاسی‌و سەربازی.

شارەزای سەربازی بەناوبانگ ئیگۆر كوتشینكو دەڵێت: ئەمە قۆناغێكی نوێیە، ئەمە شەڕی ساردی دووەمە، ئەمە ساڵی 1983ی نوێیە، كاتێك هەردوولایان هەنگاوێكیان مابوو بۆ جەنگی ئەتۆمی. 

ناوبراو ئەوەش دەڵێت: ئەمە چەمكی راستی نوێیە، پێویستە ئەو راستییە قبوڵبكرێت، كە لە ساڵی 1983 ەوە زۆر شت گۆڕاون، ئاكارەكانی سیاسەتی ئەوروپا گۆرانكارییان بەسەردا هاتووە، پێش ئەوە، رۆكێتەكانی ئەمەریكا، كە یەكێتی سۆڤییەتی دەكردە ئامانج لە كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی‌و بەلجیكاو ئیتالیا بوریتانیای مەزن بوون، رۆكێتە ئەتۆمییەكانی سۆڤییەتیش لە كۆماری ئەڵمانیای دیموكراتی و چیكسلۆفاكیا بوون، ئەمرۆ تارادەیەكی زۆر سنوری روسیا رووەو رۆژهەڵاتە، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆكرانیا و جۆرجیا لەبەرەی ركابەرەكانی روسیان.

پرسیاری گەورە ئەوەیە چی دەبێت ئەگەر دووبارە ئەوروپا ببێتە ئامانجی ئەگەری لێدانی ئەتۆمی روسیا و بڵاوەپێكردنی رۆكێتە ئەمەریكییەكان، بەڵام ئەگەر بێت واشنتۆن لەدەركردنی ئەو بڕیارە سەركەوتووو بوو، پنتاگۆن دەتوانێت چی بكات بۆ ئەنجامدانی جەنگ لەوێ؟

یەكەم: ئەمەریكا سەرەتا هەڵساوە بە بلاوەپیكردنی كۆسیستەمی Aegis ی دژە رۆكێت لە ئەوروپا، بە رووكەشی دژی هەرەشەكانی ئێرانە، و دیارە دەتوانێ هەمان دامەزراوە بۆ هەلدانی تۆماهۆك بەكار بهێنێ.

دووەم: ئەمەریكییەكان بە ئاسانی دەتوانن ژمارەیەكی زۆری رۆكێتە دەریایەكانیان بەهەمان دامەزراوەی زەمینی لە نمونەی یەكەم بەكاربهێن.

سێیەم: سالی رابردوو، واشنتۆن پارەیەكی زۆری تەرخان كرد بۆ پەرەپێدانی رۆكێتی مامناوەند مەودا لە نەوەی نوێ. 

سەرەرای ئەوەی ئەمەریكا رابەرە لە پێشخستنی قرۆكەی بێ فرۆكەوانی قورس، كە دەتوانێ چەكی ئەتۆمی هەڵبگرێت.

روسیا چۆن وەڵام دەداتەوە؟
وەزیری بەرگری روسیا سیرگی شویگۆ ئەم رێكارە دژانەی خستۆتە روو:

یەكەم: درویت كردنی كۆپیەكی زەمینی لە رۆكێتی كالیبری باڵدار، كە مەوداكەی 2600 كیلم ە.

دووەم: پێشخستنی رۆكێتی بالیستی خێراتر لە دەنگ ی مامناوەندو كورت مەودا دژی كۆسیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمەریكی. و لە هەمان كاتدا پۆتین فەرمانی كردوە پەلە بكرێت لە پرۆسەی دانانی كۆسیستەمی – ئەفانگارد- و – بیریسفیت- و – سارمات- و – كینگال- لە خزمەتی بۆ خستنە خزمەتی سەربازیەوە.

شارەزای ناوبراو بروای وایە روسیا بۆ دەركەوتنی رۆكێتەكانی ئەمەریكا لە ئەوروپا وەلام دەداتەوە بە بلاوەپێكردنی بنكەی كەشتی و ژێرئاوی بەستراو بە رۆكێتی ئەتۆمی لە كوبا.

بەلام شارەزای سەربازی –ئەلێكسی لیونیكوف- بروای وایە سیستەمی ئیسكەندەر نوێدەكرێتەوە، سەرەرای گەرانەوەی شەمەندەفەری –بارگوزین- و پێوەبەستنی رۆكێتی خێراتر لەدەنگ.

دەربارەی وڵاتی چین:
لەسەردەمی گوربادشۆفدا، یەكێتیە كۆماریە سۆسیالیستیەكان ناچار بون لە لەناو بردنی رۆكێتە مامناوەند مەوداكان، كە ئاسایشی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا دەستەبەر كردبو. دیارە پەكین ئەم پەیماننامەیەی مۆر نەكردو ئێستا خاوەنی جبەخانەیەكی زۆر گەورەیە لە رۆكێتی مامناوەند مەوداكان و تەنانەت مەترسی لەسەر روسیاش دروست دەكات.

سەرچاوە: Sputnik News