ھیچكام لەپشكنینە پزیشكییەكان ئامانجی تەواو ناپێكن

تەندروستی

05/02/2019‌ 751 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی راپۆرتەكانی نوسینگەی نیشتمانی نەتەوەیی بەریتانیا ھیچكام لە ٣ پرۆگرامی پشكنینی (ریخۆلە، مەمك، ملی منداڵدان) لەكاتی تاقیكردنەوەكان ئەنجامەكەیان نەپێكاوە.

جگە لەنەپێكانی تاقیكردنەوەكان بۆ دەرخستنی نەخۆشییەكان، هەروەها دواكەوتن ھەبووە لەدەرچوونی ئەنجامی پشكنینی ملی منداڵدان، كە نیوەی ئافرەتان دووچارەی ئەو نەخۆشییە دەبنەوە، ئەوەش لەوەرگرتنی زیاتر لە سەد هەزار نموونە.

هاوكات رۆلی پشكنینی ریخۆلە باشتربووە لە پێشتر بە شێوەیەكی بەرچاو، كە رێژەكەی پێشتری گەیستووەتە 60%‌و سەنتەری لێكۆلینەوەی تەندروستی لەراپۆرتێكیدا نیگەرانی لەو بارەوە راگەیاندووە.

لەگەڵ نیگەرانییەكانی ئەو سەنتەرە پەرپرسانی تەندوستی بەریتانیا پابەندی خۆیان بە چاكسازی بۆ پاراستنی پرۆگرامی تەندروستی دووپاتكردووەتەوە، بۆ ئەوەی وڵاتەكەیان لەنێو باشترینەكانی جیھان بمێنێتەوە.

ئەو راپۆرتە دوای ئەوە هات، كە كۆمەڵێك ڵێكۆڵینەوە لەسەر شێرپەنجەی مەمك‌و ملی منداڵدان و مەترسییەكانی و شێوازی بەرێوبردن و رێكخستنی پرۆگرامەكە كرا، كە پشكنینی ریخۆلە و مەمك كەمترین ئەنجامیان ھەبوو لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨  ٧٢٪‏ بووە.

ھەرەھا راپۆرتەكان پرسیارێك دەوروژێنن سەبارەت بەو رێگایانەی، كە پرۆگرامەكانی پشكنین بەكاریدەھێنن لەگەڵ  ئەوەشدا راپۆرتەكان ئاماژەبەو ئامانجانە دەدەن، كە NHs و تەندروستی گشتی بەدەستیهێناون لە پشكنینی ریخۆڵە.

وەرگێڕان: سانا عومەر