نـرخـی نـەوت لـەبـازاڕەكـانـی جـیـهـان نـزمـدەبـێـتـەوە

sharpress.net

497 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/02/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 24 سەنت بەرێژەی 0.38% نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.51 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 70 سەنت بەرێژەی 1.27% نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 54.56 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو راپۆرتانەوە هەیە، كە تێدا باس لەزیابدوونی بەرهەمی ئەمریكا دەكەن، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕەكان داناوە.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved