دوای نزیكەی 8 ساڵ لەكوشتنی قەزافی.. كوڕو كچەكانی چۆن دەژین؟

sharpress.net

19666 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/02/2019‌

شارپرێس:
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
پاش ئەوەی بۆ ماوەی 40 ساڵ بەردەوام بوو لەفەرمانڕەوایەتی و لەتەمەنی 69 ساڵیدا سەرۆكی پێشووی لیبیا موعەمەر قەزافی لە 20 تشرینی یەكەمی 2011 دا لەناو شار و شوێنی لەدایكبوونەكەی كوژرا، ئێستا هەشت ساڵ بەسەر ئەو رووداوە تێپەڕیوە.

لەو سەردەمە قەزافی پەنای بۆ شوێنی لەدایك بوونەكەی برد پێش ئەوەی بەماوەیەكی كەم پایتەخت شكستبهێنێت‌و بكەوێت لەئەنجامی ئەو شۆڕشەی لەو وڵاتە دەستیپێكردووە، بەڵام ئەو شوێنە بووە كۆتا شوێنی ئەو پێش ئەوەی بەرهەڵستكاران دەستی بەسەردا بگرن.

دوای كوژرانی قەزافی ماڵپەڕی "نسمە"ی تونسی وتارێكی بڵاوكردەوە، دەربارەی سروشتی ژیانی كوڕەكانی لەدوای مردنی باوكیان، بەگوێرەی وتارەكە كوڕانی ناوبراو بەشێوەی بەربڵاو ژیان بەسەر دەبەن، بەڵام دوور لەهیلاكی و دڵتەنگی.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، عائیشەی كچی قەزافی تەمەن 42 ساڵ لەگەڵ دایكی‌و هانیبال و زڕبراكەی "محەمەد" بەرەو جەزائیر هەڵهاتوون‌و ئێستا عائیشە لە شاری مەسقەتی سەڵتەنەی عومانەو وەك پەنابەری سیاسی لەوێ دەژی.

هەروەها هانیبال لە لوبنان دەست بەسەرە بەهۆی كێشەی ونبوونی ئیمام موسای سەدر لەگەڵ هەردوو هاوڕێكەی شێخ محەمەد یەعقوب و رۆژنامەنووس عباس بدر الدین.

هاوكات سیف الاسلام ، لە ساڵی 2017 لە زیندان ئازاد كرا پاش ئەوەی لە ساڵی 2011 ەوە لەزیندانی زنتان ژیانی بەسەر دەبرد، ئێستا خەریكی پرۆژەی هەڵبژاردنە و دەیەوێت بەشداری لە هەڵبژاردننی سەرۆكایەتی لیبیادا بكات.

محەمەد قەزافی-یش لە سەلتەنەی عومان دەژی لە ساڵی 2013 ەوە لەگەڵ خێزانەكەی پاش ئەوەی وەك پەناهەندی سیاسی قبوڵكران.

هەنا قەزافی، گوایە لەیەكێك لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكادا بۆ سەر بارەگایەكی باوكی كوژراوە، بەڵام ژمارەیەكی زۆر لە ئاژانسەكانی راگەیاندنی ناوخۆ پێیان وایە تا ئێستا لە ژیان ماوەو لە شاری تەرابلس خەریكی كاری پزیشكییە.

خمیس وسیف العرب، تا ئێستا هەواڵی دڵنیاكەرەوە لە بارەی راستێتی مردنیانەوە نییەو المعتصم، پاش چەند سەعاتێك لە كوژانی باوكی، جەستەكەی لەشاری سرت دۆزرایەوە و شوێنی گولە بەسەریەوە دیار بوو.

هەروەها الساعدی، پەنای بر بۆ شاری نیامی پایتەختی نەیجەر، پێش ئەوەی بدرێتە دەستەوە لە ساڵی 2014، لە بەرانبەر 200 ملیۆن دۆلار.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved