قسەكانی دۆناڵد ترامپ كاردانەوەو توندوتیژی لەعێراق دروست دەكات

عیراق

05/02/2019‌ 2775 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، دەیەوێت هێزەكانی وڵاتەكەی لەعێراق بمێنێتەوە، ئەوەش بۆ چاودێریكردنی ئێران.

دۆناڵد ترامپ لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی راشیگەیاند "ئەوەی من دەمەوێت چاوجێریكردنە، ئێمە بنكەیەكی سەربازی گرنگ و بەنرخمان لەعێراق هەیە و ئەو شوێنە زۆر شیاوە بۆ چاودێریكردنی دۆخی ناوچەكە لە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەمەش باشترە لە كشانەوە".

ئەو قسانەی سەرۆكی ئەمریكا كاردانەوەی جیاجیای لەناوەندەكانی عێراق دروست كردووەو رەنگە كاردانەوەكانیش زیاتر بن، لەو بارەشەوە چەند هەڵوێستێك راگەیەنراوە.

"كتائب حزب الله" لەچوارچێوەی كاردانەوەكان رایگەیاند، لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمەریكا دەربارەی دروستكردنی بنكەی ئەمەریكی لەعێراق مانای راگەیاندێكی روونی داگیركردنە.."، ئایا لێرەوە ئەمە بەمانای راگەیاندنی شەڕ دێت لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی سەر بەئێران نایەت؟ هەڵوێستی حكومەتی عێراقی لەم بارەیەوە چی دەبێت؟

لەو بارەشەوە شارەزای سەربازی و ستراتیژی دكتۆر –"عماد علو" جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی كۆماری بۆ توێژینەوەی ئەمنی‌و ستراتیژی، دەڵێت: جوڵەیەك لە پەرلەمان هەیە لەلایەن هێزە سیاسییەكانەوە، ئەمەش پاش سەردانیكردنی ترامپ هات بۆ بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لەمانگی رابردوو، كە مشتومڕێكی زۆری هێنایە ئاراوە، ئەم جوڵانە داوای هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی‌و رێكەوتنی ئەمنی دەكات لەنێوان هەردوو وڵاتدا، ئەمەش لە رێگەی دەركردنی یاساوە دەبێت، ئەگەر ئەم یاسایەش دەنگ بهێنێت، ئەوا ئاڵۆزی دروستدەبێت و كاردەكاتە سەر لایەنی ئەمنی.

هەروەها دەڵێت: هەر بۆ زانیاریش حكومەت جێ پەهنجەی دیارە لەهەبوونی هێز ئەمەریكی، دیارە هەلوێستی حكومەت و پەرلەمان جیاوازییان هەیە، حكومەت تاكو ئێستا هەڵوێستێكی رونی نیە لە مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا پاش سەركەوتنەكان بەسەر داعشدا، لەكاتێكدا هەریەك لە واشنتۆن و تاران دەیانەوێ عێراق بگەنە گۆرەپانی ململانێكانیان.

دەربارەی ئەوەی ئەگەر بێت و ترامپ مانەوەی هێزەكانی لە عێراق وەك ئامادەكاری بزانێت بۆ رووبەرووبوونەوەی سەربازی، لەم بارەیەوە ناوبراو وتی: ئەم بابەتە پێدەچێ وابێت، لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراق پێی باشە راوێژكاران‌و راهێنەرانی بیانی بمێننەوە، ئەمەش پاش گۆڕانی بڕوای سەربازی عێراق بوو لەرۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا، لە ژێر سایەی هەبوونی دوو بەرەدا، یەكێكیان سەر بە ئێرانە و وای دەبینێت ئەم هەبوونە سەربازییە داگیركردنێكی سەربازییە، ئەوانی تر پێیان وایە دۆخی ئەمنی پێویستی بەمانەوەی هێزی بیانییە، ئەوانیش سەر وڵاتانی كەنداو و رۆژئاواییەكانن، لەبەر ئەوە، هەر پرۆژەیەك بۆ وەدەرنانی هێزەكانی بیانی لەعێراق رووبەرووی مشتومرێكی ئێجگار گەورە دەبێتەوە لەناو پەرلەماندا.

هەرچی دەربارەی بڵاوبوونەوەی هێزەكانی ئەمەریكایە ئەگەر بۆ چاودێریكردنی ئێران بێت، علو دەڵێت: گومانی تێدا نییە حكومەتی عێراق بەرانبەر ئێران خەجاڵەتە لەهەبوونی ئەو هێزانە، چونكە پەیوەندی بەهێز هەیە لە نێوانیان، لەبەر ئەوەی حكومەتی عێراق پێكهاتووە لە هێزی سیاسی جیاواز و هەندێكیان پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە و بە لێدوانەكانی ترەمپ ئاسودە نین، لەبەرئەوە پێم وایە كاردانەوەكان نێگەتیڤ دەبن و لە توندوتیژی نزیك دەبنەوە، ئەمەش زیانر حكومەتی عێراق توشی هەڵوێستێكی ناخۆش دەكات، بەتایبەتی وەك دەزانرێ دەستوری عێراقی رێگە بە دوژمنكاری نادات بۆ سەر ولاتانی دراوسێ، تاوەكو بابەتی چاودێریش ، چونكە دەكەوێتە چوارچێوەی چالاكی سەربازیەوە، هەرچەندی ئەمەریكا بەهۆی توانا تەكنەلۆجیەكانیەوە پێویستی بە خاكی عێراق نیە بۆ چاودێری كردنی ئێران و لەدەوربەری ئێران یونی هەیە، و لەلایەكی ترەوە بابەتی مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق پەیوەنددارە بە ئامادەكردنی گۆرەپانی ئەو وڵاتە بۆ پرۆسەی  سەربازی ئەمەریكی دژی ئێران.

سەرچاوە: Sputnik Nwes