شارپرێس:
ئه‌مینداری پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی باس له‌دواین سه‌ردانی بۆ عێراق ده‌كات، كه به‌رله‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن بڕوخێت‌و ده‌ڵێ، ڕوبه‌ڕوی هه‌وڵی تیرۆركردن بوه‌ته‌وه.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت-ی عه‌ره‌بی عه‌مرو مو‌سا، ئه‌مینداری پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند، ساڵی 2002 سه‌ردانی عێراقی كردووه بۆئه‌وه‌ی په‌یامی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بداته سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عێراق له‌باره‌ی سه‌ردانی پشكنه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ عێراق، گه‌ڕان بۆئه‌وه‌ی ئاخۆ عێراق خاوه‌نی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژه یاخود نا.
عه‌مرو مو‌سا ده‌ڵێ، له‌و سه‌ردانه‌دا ڕۆژانه دووچاری هه‌ڕه‌شه‌و هه‌وڵی تیرۆركردن بووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌ش كه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌وی له‌ئه‌ستۆدا بووه مو‌سا ده‌ڵێ، هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وی پاراستووه.
ئه‌مینداری پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی باس له‌وه‌شده‌كات، كاتێك چاوی به‌سه‌دام حسێن كه‌وتووه پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكردووه، ئاخۆ عێراق خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمیه یاخود نا، له‌وه‌ڵامیشدا سه‌دام حسێن وتویه‌تی نه‌خێر، مو‌سا ده‌شڵێ، جارێكی دیكه‌ش هه‌مان پرسیاری له‌سه‌دام كردوه‌ته‌وه، ئه‌و دووباره وتویه‌تی نه‌خێر.
عه‌مرو مو‌سا ده‌ڵێ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق چاوی به كۆڵن پاوڵ، وه‌زیری ئه‌وكاته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتوه‌و ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی خۆی‌و سه‌دام حسێنی به كۆڵن پاوڵ وتوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ڵامی پاوڵ بۆ عه‌مرو مو‌سا ئه‌وه بووه كه :"سه‌دام حسێن گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ تۆ و كوفی ئه‌نان كردووه، چونكه عێراق خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمیه".
ڕ . ج