ژماره‌ی بارەگا سه‌ربازییه‌كانی ئەمریکا له‌ عێراقدا ئاشكراكران

عیراق

05/02/2019‌ 1312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەکانی ئەمریکا بە بیانووی شەڕی ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر، بوونی خۆیان لە عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری کوردستاندا بەرفراوانتر کردووەتەوە و لە ئێستاشدا نزیکەی10 بنکەی سەربازییان لەعێراقدا هەیە، کە لەناوچە جۆراجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا دامەزرێنراون.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "ئه‌خبار"ی لوبنانی ئەمریکا لە ساڵی 2012ەوە تا ئێستا ژمارەیەک بنکەو بارەگای خۆی لە عێراقدا پاراستووەو لە ئێستاشدا 10لەو بارەگانە لەناوچە جۆروجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا هەیەو لە ناوچە جۆراوجۆرەان ئەوانی هێشووەتەوە.

ئەم بنکەوبارەگاکانیش بەگشتی بریتین لە:

1_بارەگای نەسڕ، یان (ڤیکتۆری)، کە لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادایەو بۆ فەرماندەیی و چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاریی لەو سوود دەبینرێت.

2_بنکە ئاسمانی بەلەد، کە گەورەترین بنکەی ئاسمانیی لەعێراقە و لە64کێلۆمەتری باکووری بەغدادایە.

3_بنکەی عەینولئەسەد، کە دووەمین بنکەی ئاسمانیی لە عێراقە و لەناوچەی بەغدادییە لە پارێزگای ئەنبار و لەنزیکی ڕووباری فوراتدا دروستکراوە.

4- بنکەی تاجی کەلە 25کێلۆمەتری باکووری بەغدادایەو هاوشێوەییەکی نزیکی لەگەڵ بنکەی بەلەددا هەیە.

5-بنکەی حەبانییە یان (تەقەدوم) کە لەسنووری دوو شاری فەلوجە و ڕومادیدا دامەزراوە و چەند ناوەندێکی فێرکاری بۆ فێرکردنی سەربازان و هەروەها بنکەیەک بۆ کونتڕۆڵکردن و سەیتەرەکردنە.

6_بنکەی ئاسمانی گەیارە، لە پارێزگای نەینەوا و لە300کێلۆمەتری باکووری بەغدادایەو لەئێستاشدا ناوەندی فەرماندەیی ئوپەڕاسیۆنی هاوبەشی (قادمون یانینوا= نەینەوا وا ئێمە دێین)ە.

7-بنکەی کەرکووک یان(ڕینج)

8_بنکەی هەولێر کە لەمدواییه‌دا بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعش بە یارمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر فەرحان موحەمەد دلێمی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزکای ئەنبار ڕایگەیاندبوو، کە سوپای ئەمریکا بۆ خۆی دوو بنکەی نوێی لەم پاریزگایە، واتە لە ڕوژئاوای عێراقدا دامەزراندووە.
دلێمی نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر وتبووی، کە بنکەی یەکەم لە باکووری "الرمانە" سەر بەناوچەی قائیمە و لە 360کێلۆمەتری ڕۆژئاوای ڕومادیدایە و بنکەی دووەمیش لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕوتبە لە310کێلۆمەتری ڕۆژئاوای ڕومادی و لە100کێلۆمەتری سنوورەکانی سوریادا دامەزرێنراوە.

هەروەها ئەمریکا دەیەوێت دوو بنکەی تر بۆ هێزەکانی ئۆپەڕاسیۆنی تایبەتی خۆی لەناوچەی عەکاز لە نزیک شاری سنووری قائیم و ناوچەی "حومەیرە" لە نزیک ڕومادی بونیاد بنێت.

 

ر. ج