شارپرێس:
وه‌زیری ناوخۆی و پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هاوكاری جددی و متمانه‌پێكراو له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا دروستبووه، به‌تایبه‌ت له ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری.
كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی و پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی وتارێكدا له میانی به‌ڕێوه‌چوونی دیداری رافیده‌ین له به‌غدا رایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندی زۆرباش و نایاب له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هاوكاری متمانه‌پێكراو هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری له نێوان هه‌ردولادا".
ه.م