ویلایەتی هاوای ئەمریكا بەشێوەیەكی سەیر رێگری لەجگەرەكێشان دەكات

جیهان

06/02/2019‌ 932 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی هاوای پرۆژەیاسایەكی پەسەندكرد، كە تایبەتە بەو كەسانەی جگەرە دەكرن‌و ئامانجی پرۆژەكەش بۆ كەمكردنەوەی كێشانی جگەرەیە.

بەپێی ناوەڕۆكی پرۆژەكە، لەساڵی 2020 ئەو كەسانەی جگەرە دەكڕن، دەبێت تەمەنیان لە سی ساڵ كەمتر نەبێت‌و لەساڵی 2021، دەبێت تەمەنیان 40 ساڵ بێت‌و لەساڵی 2022، تەمەنیان 50 ساڵ بێت‌و لەساڵی 2023، دەبێت 60 ساڵ بێت‌و دواتر تەمەن بەرز دەكرێتەوە بۆ 100 ساڵ، ئەوەش لەساڵی 2024.

ئامانجی پرۆژەكە ئەوەیە، كە لەماوەیەكی كەمدا ئاستی كێشانی جگەرە لەتەمەنە جیاوازەكان كەمبكەنەوە، بۆ ئەوەی كۆتایی بەجگەرە كێشان لەو ویلایەتە بهێنرێت.

لەئێستادا هەركەسێك تەمەنی 21 ساڵ بێت لەهاوای دەتوانێت جگەرە بكرێت، بەو هۆیەشەوە خەڵێكی زۆر لەو ویلایەتە جگەرە دەكێشن.

هـ ـ ح