عێراق رەتیدەكاتەوە كازم ساهیر داوای گۆڕینی نازناوی كردبێت

عیراق

06/02/2019‌ 955 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی فەرمانگەی باری شارستانی عێراق رەتیكردەوە، كە كازم ساهیر داوای گۆڕینی نازناوی خانەوادەكەی كردبێت.

هەیسەم غەرباوی، بەرێوەبەری فەرمانگەی باری شارستانی ‌و نیشەجێبوون رایگەیاند، هیچ داواكارییەكی فەرمی-یان لەكازم ساهیر پێنەگەیشتووە بۆ گۆڕینی نازناوی خانەوادەكەیان.

غەرباوی راشیگەیاند، ئەگەر داواكارییەكی لەو شێوەیان پێبكات، بەپێی رێكارە یاساییەكان بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكە دەكەن.

پێشتر لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە، كە كازم ساهیر داوای لەفەرمانگەی باری شارستانی كردووە، كە نازناوی لەكازم سامەرایی بگۆڕن بە كازم ساهیر، وەك ئەوەی لەوڵاتانی عەرەبی پێی ناسراوە.

كازم ساهیر لە 12 سێپتەمبەری 1957 لەموسڵی عێراق لەدایك بووە، كە لەساڵانی هەشتاكانی رابردوو عێراقی جێهێشتووەو ئێستا ناوبانگێكی زۆری هەیە.

هـ ـ ح