چاوەڕواننەكراو.. كێشە بۆ تۆڕی "پلەی ستەیشن" لەجیهان دروست دەبێت

جیهان

06/02/2019‌ 723 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كێشە بۆ تۆڕی یارییەیە ڤیدیۆییەكانی "پلەی ستەیشن"ی كۆمپانیای "سونی" دروست بووە، ئەوەش بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو.

كێشەكە لەتۆڕی ئینتەرنێت لەسەرانسەری جیهان دروست بووە، كە كێشەكەش بەشێوەیەك بووە، نامەیەكی نووسراو ئاراستەی بەكارهێنەرانی پلەی ستەیشن كراوەو وەك نەخشەیەك هاتووەتە سەر شاشەكان.

كۆمپانیای سۆنی تائێستا لەو بارەوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوەو جەختیكردووەتەوە، كە هەموو هەوڵێك دەدەن، بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە بەزوویی.

هاوكات پێگەی "دوان دیتیكتۆر" بڵاویكردووەتەوە، لەتەواوی جیهان كێشە بۆ تۆڕەكانی پلەی ستەیشن دروست بووە، هیچ هەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی نەنراوە.

هـ ـ ح