رامۆس دڵخۆشە بەجێبەجێكردنی ئەركەكەی رۆناڵدۆ

sharpress.net

390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/02/2019‌

شارپرێس:
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دڵخۆشی خۆی راگەیاند، بەجێبەجێكردنی ئەركەكەی كرسیتیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی پێشووی یانە مەدریدییەكە.

سیرجیۆ رامۆس لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، دڵخۆشە دوای رۆشتنی رۆناڵدۆ ئەركی جێبەجێكردنی لێدانە سزاكان‌و لێدانە راستەوخۆكانی پێسپێراوە، ئەوەش دڵخۆشی كردووە.

رامۆس راشیگەیاندووە، كە هەموو هەوڵێك دەدات، بۆ ئەوەی بەباشی ئەركەكەی بەتەواوی جێبەجێبكات‌و سەركەوتوو بێت لەتۆماركردنی گۆڵ لەكاتی راپەراندنی ئەركەكەی.

هاوینی رابردوو كرستیانۆ رۆناڵدۆ ریزی یانەی ریاڵ مەدریدی بەرەو یانەی یۆڤانتۆس جێهێشت، كە پێشتر لێدانە سزاو راستەوخۆكانی یانە مەدریدییەكەی جێبەجێدەكرد.

هـ ـ ح
 







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved