فەرمی.. میسی بۆ یاری كلاسیكۆ ئامادەیە

sharpress.net

348 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/02/2019‌

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لیستی ناوی یاریزانەكانی بۆ یاری كلاسیكۆی بەرانبەر یانەی ریاڵ مەدرید راگەیاند.

لیستەكە ناوی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی تێدایە، كە بۆ یارییەكە ئامادە دەبێت‌و بەشداری دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر دەنگۆ هەبوو لیۆنێل میسی بەشداری یارییەكە نەكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە گوایە پێكانی هەیە.

لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان..
تێرشتیگن، ئانیاكی بینیا، سیمیدۆ، پێكی، راكیتیچ، سیرجیۆ بۆسكیتس، كۆتینیۆ، ئارسەر، سوارێز، میسی، ماڵكوم، لینگلیت، مۆریلۆ، خۆردی ئەلبا، برنس بواتینج، سێرجی رۆبیرتۆ، ئەلینیا، ڤیدال، فێرمایلین.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved