مانەوەی زۆری منداڵان لەبەر شاشەكان زیان بەلێهاتوویان دەدات

تەندروستی

06/02/2019‌ 766 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی كەنەدی زیانەكانی بەسەربردنی كاتێكی زۆری منداڵان بەدیار شاشەكانی تەلەفزیۆن‌و كۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەك دەردەخات، كە بەگوێرەی ئەو لێكۆڵینەوەیە ، ئەو منداڵانەی كاتێكی زۆر بەدیار شاشەوە بەسەر دەبەن، توانای چارەسەركردنی كێشەكانیان‌و پەیوەندیان لەگەڵ دەوروبەیان لاوز دەبێت‌و زیان لە ئاستی فێربوونیشیان دەدات.

ئەو لێكۆڵینەوەیە، كە پەیمانگای لێكۆڵینەوەی سەر بە نەخۆشخانەی ئەلبرتای منداڵان كردوویەتی،  ئەو منداڵانەی كاتێكی زۆر بەدیار شاشەكانی كۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەك‌و تابلێت بەسەر دەبەن، توانایەكی كەمتری چارەسەركردنی كێشە و پەیوەندیی پیویستیان لە قوتابخانە دەبێت ، بەراورد بەراورد بە ئەو مندالانەی كە كاتێكی كەمتر بەدیار شاشەوە بەسەر دەبەن.

هەروەها ئەو منداڵانەی، كە بەشداری لیكۆڵینەوەكەیان كردووە، بەتێكرا  ١٧ سەعات لە هەفتەیەكدا بەدیار شاشەكانەوە بەسەر بردووە كاتێك تەمەنیان دوو ساڵان بووە ،  ٢٥ سەعاتیان بەسەر بردووە، كە تەمەنیان بووەتە سێ ساڵان، ئەمەش زۆر لەو كاتە  زیاترە، كە ئەكادیمیای ئەمەریكی بۆ پزیشكی منداڵان پێشنیازی كردووە ئەویش بە بەسەربردنی تەنیا یەك كاتژمێر لە رۆژێكدا لەلایەن منداڵانەوە ، بۆئەوەی كاتی پیویستیان هەبێت بۆ یاریی و پەیوەندییكردن لەگەڵ دەوروبەر.

شیری مادیجان گەورە توێژەری لێكۆڵینەوە لە هەردوو زانكۆی كالجاری و پەیمانگای لێكۆڵینەوەی سەر بە نەخۆشخانەی ئەلبرتای منداڵان دەڵێت " بەسەربردنی كات لەبەرانبەر ساشە خۆی هەڵسوكەوتێكی نەرێنییە ، چونكە جوڵەی پێویستی تێدا نییە و دەرفەتێكی كەم بۆ فێربوون دەستەبەر دەكات" .

یەكێكی تر لەو هۆكارانەی كە وادەكات بەسەربردنی كاتی زۆر لەلایەن منداڵانەوە بەدیار شاشەكانەوە زیان لە گەشەیان بدات بریتییە لە بەهەدەردانی ئەو كاتەی كە منداڵ دەتوانێت لەڕێگای هەندێ یارییەوە فێر ببێت ، وەك یاریكردن بە تۆپ و قەلەمی رەنگاورەنگ. بە قسەی مادیجان ، ئەو جۆرە یارییانە گرنگن بۆ منداڵ لە قۆناغێكی سەرەتایی منداڵی ، چونكە فێربوونی هەندی شارەزایی و لێهاتوویی پێویستن پێش ئەوەی منداڵەكە زیاتر گەشە بكات ، چونكە پیویستی بە رۆیشتنە پێش راكردن ، پێس ئەوەی بتوانێت بنووسێت پیویستی بەوە هەیە كە بتوانبێت قەڵەم بەدەستەوە بگرێت.

سۆزی تۆمۆبۆلۆس لە نەخۆشخانەی هاسنفیڵد بۆ پزیشكی منداڵان لە شاری نیوۆرك  كە بەشداری ئامادەكردنی لێكۆڵینەوەیەكی تایبەت بە منداڵانی كردووە دەڵێت : دایكان و باوكان دەتوانن سنوورێك بۆ مەترسییەكانی سەیركردنی شاشەكانی تەلەفزیۆن و مۆبایل و تابلێت بۆ منداڵەكانیان دابنێن، ئەوەیش كاتێك رێگە بە منداڵ بدرێت سەیری شاشە بكات كاتێك ئەو بەرنامەیەی سەری دەكات گونجاو و شیاو بێت بۆ فێربوونی منداڵەكە ، ئەگەر هاتو زانرا گونجاو نییە ئەوا رێ لە سەیركردنی بگیرێت ، بۆ نموونە تەلەفزیۆنەكە بكوژێنرێتەوە كاتێك نان دەخورێت ، یان كاتژمێرێك بەر لە نووستن .      

سەرچاوە: france24