كەمكردنەوەی بۆنی ناخۆشی نەخۆشخانە بەتیشكی سەرو وەنەوشەیی

تەندروستی

06/02/2019‌ 1143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوە نوێیەكان دەرخەری ئەوەن تەكنۆلۆجیای مێكروب لابەر بەسوودوەرگرتن لەتیشكی سەرو وەنەوشەیی(UV)  تا 97.7% لە Pathogenەكان، یان (میكرۆبە نەخۆشی هێنەرەكان) لەژوورەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەكان لەنێو دەبات.

پێگەی هەواڵی مێدیكاڵ ساینێس، لەو لێكۆڵینەوانەدا، ئەنجامی كاركردنی تەكنۆلۆجیای ناسراو بە PurpleSun، كە بەمەبەستی خاوێنكردنەوەی ژوورەكانی نەشتەرگەری، ژووری نەخۆشەكان‌و بەشەكانی تری نەخۆشخانەكان دروستكراوە، لەسەر زیاتر لە 3000 نمونەی میكرۆبی، كە لە 100 ژووری نەشتەرگەری لە سێ نەخۆشخانەی نیۆیۆركدا كۆكرابوونەوە، خستە ژێر لێكدانەوەو شیكردنەوەوە.

بەپێی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە، تەكنۆلۆجیای PurpleSun  بەشێكی زۆری پاتۆجینەكان (میكرۆبە نەخۆشی هێنەرەكان) لەنێو دەبات و دەتوانێت مەترسی تووشبوون بەنەخۆشییە گوازراوەكان لە نەخۆشخانەكان بەتەواوی كەمبكاتەوە. 

ئەو جۆرە نەخۆشییە گوزراوانە ڕەنگە ملیاردەها دۆلار زیانی بەدواوە بێت و ڕێژەی مردن لەوان ڕەنگە لە وڵاتێكی وەك ئەمریكا بە 100هەزار كەس بگەیەنێت.

پیشەسازییەكە بەشەگەلی تیشكی داتاشۆ هاوشێوەی هەیەو دەتوانێت بەتەواوەتی كەرەستەكانی نەخۆشخانەكان بگرێتەوە. هەروەها ئەم تەكنۆلۆجیایە بڕێكی زۆر لە تیشكیUV لە مەودای كاتی90چركەدا دەنێرێت تا لانی زۆریی كاریگەری هەبێت.

بەوتەی لێكۆڵەران تەكنۆلۆجیای  UVجێگرەوەی شێوازەكانیتری مێكرۆب لابردنی بەهۆی دەست و كەرەستەو مەوادی كیمیاوی تر نابێت(كە دەبێت بەهۆی مرۆڤەوە ئەنجامبدرێن وەك سڕینەوەو لابردنی ئاسەواری خوێن و زۆر شتی هاوشێوەیتر) بەڵكوو جێگرەوەیەكی سەربەخۆ لە میكڕۆب لابردنی نەخۆشخانەكان دەبێت. ئەم تەكنۆلۆجیایە دەتوانێت خاوێنكردنەوەی دەوروبەر بەلانی زۆری بگەیەنێت و ڕێژەی پاتۆجین یا میكرۆب و ڤایرۆسە نەخۆشی هێنەرەكان كە نەخۆشی و میكرۆب لە نەخۆشخانەكان بڵاو دەكەنەوە، كەمبكاتەوە.