"ئەمەت لەكوێ بوو؟".. لێكۆڵینەوەكان تەنگ بەترامپ هەڵدەچنن

جیهان

06/02/2019‌ 1593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
داواكارە گشتییە فیدراڵییەكان لەنیویۆركی ئەمریكا داوایان لەئەندامانی لیژنەی ئاهەنگی دانانی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ كردووە ئەو بەڵگەنامانەی تایبەتن بەتێچووی بەخشینە كۆكراوەكان رادەستبكەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەبوونی لێكۆلێنەوەیەكی تاوانكاری قووڵ، بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست.

ئەو داوایەی لە نوسینگەی داواكاری گشتی –مانهاتن–ەوە ئاراستەی لیژنەكە كراوە، داوای رادەستكردنی ئەو بەلگەنامانە دەكات، كە پەیوەستن بە بەخشین و بەشدارییانی رێورەسمی دانانەكە و ئەو بەلگانەی پەیوەستن بە مەرجەكانی یاسایی بەخشین و گریمانەی هەبونی بەخشین لە بێگانەكانەوە.

بەگوێرەی واشنتۆن پۆست داواكارییەكە ئەوە دەردەخات داواكارانی گشتی لێكۆلینەوە لەژمارەیەك تاوان بكەن، لەوانە فروفێل و لێدوانی درۆو ساختەكاری ئەلیكترۆنی و حەواڵەكردن‌و سپی كردنەوەی پارەو پێشیلكردنی بنەماكانی ئاشكراكردنی زانیاری و پێشێلكردنی ئەو یاسایانەی رێگە لە بەشداری كردنی ولاتانی بێگانە دەگرێت و بەشداری كردنەكان بەناوی خوازراوەوە.

سەرەرای ئەوەی داواكارییەكە داوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان دەكات لەگەڵ ئەوانەی پارەكەیان بەخشیوە بە دیاریكراویش بازرگانێكە لە لۆس ئەنجلۆس لەناوی –عماد زبیری- و دامەزراوەیەكی سەر بە ئەو – ئەفنیۆ فنتشرز-، بەبێ ئەوەی رونی بكاتەوە پەیوەندی بە ترامپەوە چیە لە كاتی ئێستادا.

دیارە كۆمپانیای ناوبراو بڕی 900 هەزار دۆلاری بەخشیوە بە لیژنەی دادانی ترەمپ، لە كاتێكدا وتەبێژ بەناوی –زبیری- رەتی دەكاتەوە هیچ پەیوەندیەكی بەلایەنی دەرەكیەوە هەبێت بۆ ئەو پارانەی بەخشیویەتی بە لیژنەكە و جەخت لەوە دەكاتەوە پارەكە تایبەت هی خۆیەتی.

وتەبێژی لیژنەی ئاهەنگی دانانی ترەمپیش بۆ كەڵەكانی راگەیاندنی ئەمەریكا گوتویەتی، داواكاریەكمان سەبارەت بە قەواڵەكان پێ گەیشتوە و تا ئێستا پێیدا دەچینەوە و ئامادەیمان تێدایە هاوكاری لەگەڵ رەوتی لێكۆلینەوەكاندا بكەین.

پێش ئەوە چالاكیەكانی لیژنەی دانان لە گفتوگۆو قسەكانی دادگادا لەگەل –ریك گیتس- جێگری بەرێوەبەری لیژنەكە لەبەرانبەر دادگادا گوتویەتی پێدەچێ پارە لە لیژنەكە شارابێتەوە لە میانی درۆ كردنی راپۆرتی تێچوەكاندا.

گیتس لای خۆیەوە رەزامەند بوە هاوكار بیت لەگەڵ لیكۆلەری تایبەت –روبرت مۆلر- لە ئەگەری پیلانگێڕی نێوان هەڵمەتی هەلبژاردنی ترەمپ و روسیا، بەلام پەیوەندی نێوان چالاكیەكانی لیژنەو لێكۆلینەوەكەی رون نەكردۆتەوە.

جێگای ئاماژەیە لیژنەی ئاهەنگی دانانی ترەمپ پارەیەكی زۆری كۆكردەوە بە بری 107 ملیۆن دۆلار بۆ پارەداركردنی ئاهەنگ بۆنەكانی تایبەت بە دانانی سەرۆكی ئەمەریكا لە كانونی دووەمی 2017، واتە دوو ئەوەندە پارەی  كە لیژنەی دانانی سەرۆك ئۆباما كۆیان كردبوەوە لە ساڵی 2009.

سەرچاوە: واشنتۆن پۆست