ئیمارات چاودێری زیاتری خستووەتە سەر چالاكی موسلمانەكانی وڵاتەكەی

جیهان

06/02/2019‌ 1251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس 
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردەوە، وڵاتی ئیمارات چاودێری چالاكی موسلمانەكان دەكات‌و كارەكانیان بەر تەسكدەكاتەوە، لە كاتێكدا لیبوردەیەكی زۆری هەیە بۆ ئاینەكانی تر.

لە راپۆرتێكیدا رۆژنامەكە هاتووە دەست بەسەراگرتنی ئیسلام لەلایەن ئیماراتەوە قووڵترە لە ژیانی رۆژانەی موسلمانان، بەوەی حكومەت پشكنینی ورد بۆ وتاربێژان دەكات و رێنمایی هەفتانەیان پێ دەدات بۆ وتارەكانی رۆژی هەینی، تا ئەو رادەیەی پیادەكارییەكانی نا فەرمی بۆ فێربوونە ئیسلامییەكان دەبێت بە رەزامەندی وەرگرتن بێت لە حكومەت.

رۆژنامەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئیمارات بزوتنەوەی ئیسلامیەكان بە مەترسی سەرەكی دەزانێت بۆ سەر رژێمە سیاسیەكەی ئاسایشی نەتەوەیەكەی، بەتایبەتی لە كاتی شۆرشەكانی بەهاری عەرەبی لە ساڵی 2011 ەوە.

بەرتەسككردنەوەی كاری بەرهەڵستكاران
واشنتۆن پۆست دەڵێت: دەوڵەت یایاكانی روبەروبونەوەی تیرۆر بەكاردەهێنێ بۆ زیان گەیاندن بە بەرهەلستكاران و ئیخوان موسلمین كە گەورەترین بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسیە لە رۆژهەلاتی ناوەرست قەدەغە دەكات. سەرەرای ئەوەی كردنەوەی قوتابخانەی لەبەركردنی قورئان و رێكخستنی وانە وتنەوەیەك یان كۆكردنەوەی هاوكاری و بلاوكردنەوەی كتێب لە مزگەوتەكان دەبێ بە وەرگرتنی مۆلەتی فەرمی حكومەت بێت، جگە لەوەش بە پێی یاسا رێگە بە مەلاكان نادات وانەی ئایینی لە دەرەوەی مزگەوتەكان بڵێنەوە.

لێبوردەیی لەگەڵ ئاینەكانی تردا
بە گوێرەی راپۆرتەكەی واشنتۆن پۆست، ئیمارات لێبوردەیە لەگەل ئاهەنگ و بونە گشتیەكانی مەسیحی و هیندۆسیەت و سەری ساڵی نوێی چینی، و بانگەشەی چالاكی ئاینەكانی تری ئازاد كردوە. لەهەمان كاتدا بە گوێرەی رۆژنامەی – وول ستریت جۆرنال-، زیاتر لە 700 كۆبونەوەی مەسیحی هەیە بەلام ژمارەی كەنیسەكان لە ولاتدا دەگاتە 45 دانە.

واشنتۆن پۆست رونی كردۆتەوە حكومەت ریگە بە كەمە ئاینیەكان نادات خاوەن زەوی بن، ئەمەش وا دەكات شوێنی پەرستن كەم بن، بەلام ئەمە بڕیاری كۆتایی نیە، بەوەی چەندین گروپی ئاینی لەلایەن بەرپرسەكانی حكومەتەوە زەوییان پێدراوە، كەچی فراوانكردنی شوینەكان دەكەونە ژێر چاودێریەوە.

هەندێ یاسای تریش هەیە دروست كردنی ئەو بورجانەی زەنگ لێدەدەن و خستنە روی نیشانە ئاینیەكانی لە نمونەی سەلیب قەدەغە كراوە، بەلام بە گوێرەی راپۆرتێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەم جۆرە یاسایانە بە شێوەیەكی توند جێبەجێ ناكرێت.

واشنتۆن پۆست باسی ئەوەشی كردوە، دەستوری ئیمارات گرونتی ئازادی پەرستن دەكات كاتێ پێچەوانەی سیاسەت یان ئادابی گشتی نەبێت، ئەمەش ناروونی پێوە دیارە و رێگە بە حكومەت دەدات تەفسیری زۆری بكات.

سەرچاوە: واشنتۆن پۆست