سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه‌ وه‌ڵامی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ ده‌داته‌وه‌

sharpress.net

437 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/02/2019‌

شارپرێس:
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڕه‌تیكرده‌وه‌، یانه‌كه‌ی نیازی كڕینی هیچ یاریزانێكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی هه‌بێت.

له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جۆزێب ماریا بارتۆمیۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ وتی، هیچ یاریزانێكی ڕیاڵ مه‌درید له‌پلانی به‌رشه‌لۆنه‌دا نیه‌ به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌.

له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆش بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ بارتۆمیۆ وتی، ئه‌گه‌ر پلانێكی له‌وشێوه‌یه‌مان هه‌بێت، ئه‌وا خۆم ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕیاڵ مه‌درید قسه‌ ده‌كه‌م، چونكه‌ ڕێزێكی زۆر ‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوانماندایه‌.

ڕ. ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved