شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت هه‌رزوو بۆندی ماركۆس ڕاشفۆردی
یاریزانی یانه‌كه‌ی نوێبكاته‌وه، ئه‌ویش له‌ترسی ڕۆیشتنی ئه‌و یاریزانه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا، به‌هۆی ئاستی به‌رزی ڕاشفۆرد له‌یارییه‌كانی
ئه‌مدواییه‌ی یانه‌كه‌ی، ئێستا ئه‌و یاریزانه بوه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی زۆر یانه‌ی
ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت به‌رشه‌لۆنه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت بۆنده‌كه‌ی
ڕاشفۆرد نوێبكاته‌وه، تا ڕێگریبكات له‌ڕۆیشتنی ئه‌و یاریزانه.
به‌رشه‌لۆنه چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی ڕاشفۆردو ده‌یه‌وێت له‌حاڵه‌تی
نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی، ئه‌وكاته هه‌وڵ بۆ
گواستنه‌وه‌ی راشفۆرد بدات.
ڕ . ج