شارپرێس:
گۆڤارێكی ئه‌مریكی پێشبینیده‌كات به‌مزووانه ئاستی گرژییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران بگاته پێكدادان، هاوكات خاكی عێراقیش وه‌ك شوێنی پێكدادانه‌كه ناوده‌بات.
گۆڤاری فۆرین پۆڵسی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكدا پێشبینیكردووه، ئامانجی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێته ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران له‌عێراق، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه وتی، هێزه‌كانیان بۆ چاودێریكردنی ئێران له‌عێراق ده‌مێنێته‌وه.
فۆرین پۆڵسی نهێنیه‌كی له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سوریا ئاشكراكردووه، ئه‌ویش هێشتنه‌وه‌ی به‌شێك له‌سوپای ئه‌مریكایه له‌سوریا، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی ده‌مێنێته‌وه دور له‌ناوچه‌كانی شه‌ڕی داعش‌و نزیك له‌و شوێنانه‌ی گومانده‌كرێت ئێران جموجوڵی تیادا ئه‌نجامبدات.
شیكه‌ره‌وانی سیاسی گۆڤاره‌كه باسیان له‌وه‌كردوه، تاكه ته‌حه‌دای به‌رده‌م ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه‌ی له‌عێراق نه‌بوونی ده‌رچه‌یه‌كی یاساییه بۆ مانه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مریكا ده‌ڵێ بۆ چاودێریكردنی ئێران له‌عێراق ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئامانجی پێشووی مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و وڵاته، كه بریتی‌بوو له‌شه‌ڕی داعش‌و قاعیده.
ماتیۆ واكسمان كه مامۆستای زانكۆی كۆڵۆمبایه‌و پێشتر پۆستی باڵای له‌نێو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌بووه، پێیوایه تاكه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌عێراق و سوریا، نه‌بوونی پاڵپشتییه‌كی یاسایی و ده‌ستوورییه.
ده‌شڵێ، پێشبینیده‌كه‌م دۆناڵد ترامپ بڕیاری مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سه‌ربازگه‌ی ته‌نه‌ف له‌سوریا بدات.
ڕ . ج