شارپرێس:
ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی رایگه‌یاند، عێراق خوازیاره له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتان و وڵاتانی ئاشتیی خوازدا به‌بێ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆ و به‌بێ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش په‌یوه‌ندیی باشی هه‌بێت.
ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی ئاینی شیعه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
سیستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "عێراق خوازیاره له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتان و وڵاتانی ئاشتیی خوازدا به‌بێ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆ و به‌بێ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش په‌یوه‌ندیی باشی هه‌بێت، (به ئاماژه كردن به ئێران) قبوڵی ناكه‌ن عێراق ببێته خاڵی زیان گه‌یاندن به وڵاتانی دیكه".
سیستانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته حكومه‌تی عێراق له كاتێكی نزیكدا پێشوه‌چون به‌خۆوه ببینێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی به‌سره.
عه‌لی سیستانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته چه‌كەکان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كۆبكرێنه‌وه و داواشیكردووه ده‌وڵه‌ت رێگری له تاوانی كوشتن و رفاندن بگرێت له عێراقدا.
ه.م