دۆرتموند گرێبەستی لوسیان ڤاڤرێی نوێدەکاتەوە

sharpress.net

511 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/02/2019‌

شارپرێس:
یانەی بۆرووسیا دۆرتموند نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لوسیان فاڤرێی راهێنەری یانەکەی.

لە سەرەتای ئەم وەرزە فاڤرێ بووە راهێنەری یانەی بۆرووسیا دۆرتموند و بەهۆی ئەنجامە باشەکانی، کارگێڕی یانەکە لە هەوڵدایە گرێبەستی راهێنەرەکەیان نوێبکەنەوە.

یواکیم ڤاتسکێی سەرۆکی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند ڕایگەیاندوە "فاڤرێ کارێکی باشی لەگەڵ یانەکەمان ئەنجامداوە و ئەنجامەکانیشی بەرچاون، لەبەر ئەوە شتێکی ئاساییە گفتوگۆکانمان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێبکەین".

فاڤرێ لەسەرەتای ئەم وەرزەوە 29 یاری لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتموند ئەنجامداوە و لە 21 یاریدا براوە بووە، 6 یەکسانبوون و 2 دۆڕانیشی هەیە، ئەمە جگە لەوەی ئێستا یانەکەی لە پێشەنگی خولی ئەڵمانیایە.

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved