سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سویسرا خۆی بۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان کاندید دەکات

sharpress.net

574 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/02/2019‌

شارپرێس:
جیانى ئنفانتینۆى سەرۆکى فیفا خۆى بۆ پۆستى سەرۆکایەتى یەکێتى تۆپى پێى جیهان کاندید کردەوە.


یەکێتى تۆپى پێى جیهان ناسراو بە فیفا ڕایگەیاندوە "ئنفانتیتۆى سویسرى سەرۆکى یەکێتییەکەیان خۆى بۆ سەرۆکایەتى فیفا بۆ چوار ساڵى تر کاندید کردووەتەوە".


یەکێتی تۆپی پێی جیهان ئاماژەی بەوەداوە "ئنفانتینۆ یەکەم کەسە دۆسیەى خۆکاندیدکردنەکەى پێشکەشى یەکێتییەکە کردووە لە نێوان ٢١١ ئەندامدا".


پێویستە لەسەر ئنفانتینۆ لە ئێستاوە تاقیکردنەوەى پاکى و توانایى ئەنجامبدات، لەپێناوى ئامادەبوونى بۆ هەڵبژاردنەکان، کە بڕیارە پێنجى حوزەیرانى داهاتوو لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا بەڕێوەبچێت.
هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved