فەیسبووك بەزیادكردنی تایبەتمەندییەكی نوێ‌ بەكارهێنەرانی شۆك دەكات

جیهان

07/02/2019‌ 1444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای فەیسبووك تایبەتمەندییەكی تر بۆ بەكارهێنەرانی زیاد دەكات، كە شۆكهێنەرە بۆ بەكارهێنەرانی.

كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، كە تایبەتمەندی رەتكردنەوەی نامە زیاد دەكات، كە ناوی (unsend) دوای ناردنی نامە بۆ ماوەی 10 دەقیقە دەتوانی پاشگەزبیتەوە لەناردنی.

تایبەتمەندییەكە سەرەتا بۆ سیستەمی ئەندرۆید لەوڵاتانی پۆلەنداو پۆلیڤیاو كۆڵۆمبیاو لیتوانیا دەخرێتە كارو دواتر لەسەرانسەری جیهانیش زیاد دەكرێت.

تایبەتمەندییەكە تایبەتمەندییەكی باشەو زۆرێك لەبەكارهێنەرانی فەیسبووك سەرسامی خۆیان بۆ راگەیاندووە.

هـ ـ ح