"مستەر بین" نهێنی وەستانی لەكاری هونەری ئاشكرادەكات

جیهان

07/02/2019‌ 2162 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی دیاری كۆمیدی بەریتانی روان ئاتكنسۆن، ناسراو بە "مستەر بین" هەموانی شۆك كرد، بەوەی ماوەی ساڵێك لەكاری هونەری دەوەستێت.

ئەتكینسۆن لەمیانی رێدوانێكی رایگەیاند، بەهۆی تەرخانكردنی زیاتری كات بۆ منداڵە بچووكەكەی ئایلاو مانەوەی لەگەڵ خۆشەویستەكەی لویس فۆرد ماوەیەك لەكاری هونەری دەوەستێت.

رۆژنامەی زە سەن ئاشكرایكردووە، كە "مستەر بین" دەیەوێت تەواوی ئەمساڵ لەگەڵ منداڵە بچووكەكەی بێت‌و لەو ماوەیەش هیچ كارێكی هونەری ناكات.

ئەتكنسۆن لەساڵی 2012 پەیوەندی لەگەڵ فۆرد هەیەو لەساڵی 2017 منداڵێكیان بوو، كە ناویاندا ئایلا.

هـ ـ ح

بەپەلە