تەقینەوەی جگەرەیەكی ئەلیكترۆنی گەنجێكی ئەمریكی دەكوژێت

جیهان

07/02/2019‌ 768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەنجێكی تەمەن ٢٤ ساڵی تەكساسی لەئەمریكا دوای برینداربوونی بەهۆی تەقینەوەی جگەرەی ئەلیكترۆنی گیانی لەدەستداوە.

قوربانییەكە ناوی ویلیام براونە و لە شاری فۆرت وۆرس لەویلایەتی تەكساس دەژیا، مانگی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی لەناكاوی جگەرە كارەباییەكەیەوەو پاشان برێنی شاخوێنبەرەكانی ملی مردووە.

ڕووداوەكە لە دەرەوەی دوكانێكی فرۆشتنی جگەرەی كارەبایی بووە و قوربانییەكە دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە مردووە.

بەگوێرەی راپۆرتەكان، خاوەنی دوكانی جگەرەكە باسی لەوە كردووە براون هاتووەتە لایان و داوای یارمەتی كردووە بۆ چاككردنی جگەرە كارەباییەكەی، بەڵام خاوەنی دوناكە تەلەفۆنی بۆ ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن كردووە، كە دوای ئەوەی بینیویەتی، براون بریندار بووە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا لەشوێنی وەستانی ئۆتۆمبیلدا.

نەنكی قوربانییەكە باس لەوە دەكات، براون ماوەیەكی كەم بوو ئەو جگەرە كارەباییەی كڕیبوو لەناو ئۆتۆمبێلەكەشیدا بەكاری دەهێنا.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی بەرێوبەرایەتی دەستگای فیدڕاڵی فریاكەوتنی لەناكاو كە لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاو كراوەتەوە ، ١٩٥ حاڵەتی تەقینەوەی جگەرەی كارەبایی لەئەمریكا تۆماركراوە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٦.

لەگەڵ ئەمەشدا، لە مانگی پێنجی ساڵی پاردا پیاوێكی خەڵكی فلۆریدا دوای تەقینەوەی جگەرە كارەباییەكەی و سوتانی %٨٠ جەستەی مرد.

لە پێناو پارساتنی گیانی بەكارهێنەرانی جگەرە كارەباییەكان و كەمركردنەوەی حاڵەتەكانی تەقینەوەی جگەرە كارەباییەكان بەڕێوبەرایەتی خۆراك و دەرمان چەندین ڕیوشوینی تایبەت دەخاتە ڕوو:

دڵنیابە لە سەلامەتی ئامێرەكەت دوای بەكارهێننای بەتایبەت بەشی داخستنەكەی

باترییەكانی ئامێرەكەت بپارێزە لە شوێنی تایبەتدا

هەرگیز بە شەوان ئامێرەكەت بارگاوی مەكەرەوە

هەرگیز مۆبایل و تابلێت بۆ بارگاوی كردنەوەی ئامێرەكەت بەكار مەهێنە

باتری تر بەكاربهێنە لا كاتی تەڕبوون یان خراپ بوونی باتریەكان

وەرگێڕان: ڕۆزا نەوزاد