نرخەكە 5 ملیۆن دۆلارە.. گۆڕینی فڕۆكەیەكی تایبەت بەئۆتۆمبیل

جیهان

07/02/2019‌ 5585 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەناڵی "limo jet" لەیوتیوب گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا دەردەكەوێت فڕۆكەیەكی تایبەت گۆڕاوە بۆ ئۆتۆمبیلێك.

ئەو فڕۆكەیەی گۆڕاوە بۆ ئۆتۆمبیلەكە نرخی پێنج ملیۆن دۆلارەو ئۆتۆمبیلەكەش لەشێوەی ئۆتۆمبیلی لیمۆزینی بەناوبانگ دروستكراوە.

ئەو فڕۆكە لەلایەن دان هارێز و فرانك دی ئانجیلۆ فڕۆكەكەیان گۆڕیوە بۆ ئۆتۆمبیلەكە، كە چەند ساڵێكە لەو بوارە كار دەكەن‌و چەندین كاری هاوشێوەیان كردووە.

درێژی فڕۆكەكە 13 مەترەو خێرایی بزوێنەرەكەشی 160 كلم/ لەسەعاتێك، كە بەشێوەیەكی سەرنج راكێش گۆڕانكاری تێدا كراوە، وەك لەم ڤیدیۆیەدا دەردەكەوێت.

هـ ـ ح