بەكێشانی وێنە لەسەر لم دادوەرانی بەرنامەكەی شۆك كرد (+ڤیدیۆ)

جیهان

07/02/2019‌ 5873 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كسینیا سیمۆنۆفا كچێكی ئۆكرانییەو بەشداری لەبەرنامەیەكی بەناوبانگی ئەمریكی كرد، كە ناوی "دیاردەی ئەمریكا"یە.

كسینیا سیمۆنۆفا بە هۆی بەرزی ئاستی لەكێشانی وێنە لەسەر لیم بەشداری لەبەرنامەكە كردو لەرۆژی بەشداریكردنەكەشی دادوەرانی بەرنامەكەی شۆك كرد.

كسینیا سیمۆنۆفا بەهۆی ئاستە بەرزەكەی سەركەوتووە بۆ قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێكە، ، كە جاری یەكەم بووە بەشداری ئەو بەرنامەی كردووەو دڵخۆشی خۆشی بەوە نیشانداوە، سەركەوتووە بۆ قۆناغی كۆتایی بەرنامەكە.

سیمۆنۆفا لەنمایشی وێنەكەی، چیرۆكی منداڵێكی گێرایەوە، كە لەسكی دایكیدایەو دواتر گەورە دەبێت، هەر ئەوەش بووە هۆی شۆككردنی دادوەرانی بەرنامەكە وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

هـ ـ ح