سەرۆك كۆمارێك بەدەستدرێژی سێكسی تۆمەتبار دەكرێت

جیهان

07/02/2019‌ 2270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێك بەناوی ئەلكسندەرا ئاریس فۆن هێروڵد، بانگەشەی ئەوە دەكات، كە سەرۆك كۆماری پێشووی كۆستاریكا ئۆسكار ئاریاس سانچێز "دەستدرێژی سێكسی" كردووەتە سەری.

فۆن هیروڵد، كە چالاكوانە بەبواری رووبەڕووبوونەوەی چەكی ئەتۆمی، رایگەیاندووە، لەماڵەكەی خۆی داوای لێكردووە سێكسی لەگەڵ بكات‌و هەوڵی دەستدرێژیكردنە سەری داوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، سەرۆكی پێشووی كۆستاریكا، هەڵگری خەڵاتی نۆپڵی ئاشتییەو ئەگەر ئەوەی بەسەردا ساخبێتەوە، بەخراپی بەسەریدا دەشكێتەوە.

هیرۆڵد سوورە لەسەر قسەكانی لەو بارەشەوە سكاڵایەكی لەسەر سەرۆكی پێشووی فەنزوێلا تۆماركردووەو بەڵگەنامەیەكی 10 لاپەڕەیشی داوە بە دادگا بۆ لێكۆڵینەوە.

هـ ـ ح