ئەمریكا ماوەی وڵاتە بەخشراوەكان بۆ سزاكانی سەر ئێران نوێناكاتەوە

sharpress.net

582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/02/2019‌

شارپرێس:
برایان هۆك بەرپرسی كاروباری ئێران لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، ماوەی مامەڵەكردنی وڵاتانی بەخشراو لەسزاكانی سەر ئێران نوێناكاتەوە.

برایان هۆك راشیگەیاند، ئێمە ڕامانگەیاندووە سیاسەتی ئێمە بەسفرگەیاندنی هەناردەكردنی نەوتی خاوە لە ئێران لەخێراترین كاتدا، بۆیە ماوەی ئەو وڵاتانەی بەخشراون لەو پرسە نوێناكرێتەوە.

هۆك جەختیشیكردەوە، دەیانەوێت لەداهاتوودا هیچ وڵاتێك لەسزاكان، یان جیاكردنەوەیان لەوڵاتانی تر لە بەرنامەی مامەڵەكردنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی ئێران نەبەخشن‌و رایگەیاند "ئیتر ئەو سەودایە لەبواری نەوتدا بێت، یان هەر نموونە كاڵایەكیتریش بێت".

حكومەتی ئەمریكا پاش دەرچوونی یەكلایەنەی لەڕێكەوتنی ئەتۆمی، لە مانگی نۆڤەمبێردا، هەندێك سزای لەدژی ئێران جێبەجێكرد، پاشان بە پێشكەشكردنی "بڕیاری بەخشین لەسزا" بۆ ماوەی 180 ڕۆژ بۆ هەندێك وڵاتی وەك ژاپۆن‌و عێراق‌و هندستان‌و چەند وڵاتێكی تر دەتوانن لەو ماوە دیاریكراوەدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تاران بكەن.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved