رامۆس لەكلاسیكۆ پێش میسی دەكەوێت

sharpress.net

471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/02/2019‌

شارپرێس:
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید پێش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی بەرشەلۆنە كەوت، ئەوەش لەژمارەی بەشداریكردن لەیارییەكانی كلاسیكۆ.

پێگەی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویكردەوە، رامۆس بەو بەشدارییەی لەشەوی رابردوو لەیاری كلاسیكۆ كردی، كۆی بەشدارییەكانی لەیاری بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید كردووە بە 40 بەشداریكردن.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، لەبەرانبەر رامۆس میسی تەنیا لە 39 یاری بەشداریكردووە، كە ئەمەی دووەم پێشتر زۆرترین ئاستی بەشداریكردنی تۆماركردبوو.

لەئێستادا تەنیا سێ‌ یاریزان لەپێش میسی‌و رامۆسن بۆ بەشداریكردن لەكلاسیكۆ ئەوانیش فرانچیسكۆ خینتۆ و مانویل سانچێز لەریاڵ مەدریدو چافی هێرناندیز لەبەرشەلۆنەن، كە 42 یاری بەشدارییان كردووە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved