رۆژنامە كەتەلۆنییەكان وەسفی ماڵكۆم دەكەن

وەرزش

07/02/2019‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامە كەتەلۆنییەكان وەسفی ماڵكۆم دی ئیلیڤێرای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیان كرد، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیاری كلاسیكۆ پێشكەشی كرد.

ماڵكۆم لەیاری بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید شەوی رابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو لەیارییەكەشدا گۆڵێكی تۆماركرد، كە یارییەكە بەئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە رۆژنامەكانی ئیسپانیا ، بەتایبەتی رۆژنامەكانی كەتەلۆنیا وەسفی ئەو ئاستە بەرزەی ماڵكۆمیان كردووەو رۆژنامەی مۆندۆ بەمانشێتێكی گەورە نووسیویەتی: هێرشبەرێكی كارەبایی.

هەروەها رۆژنامەی سپۆرت نووسیویەتی، ماڵكۆم بەو ئاستە بەرزەی جێگەی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی بەرشەلۆنە دەكاتەوە.

هـ ـ ح