شارپرێس ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ئاشكرادەكات

عیراق

07/02/2019‌ 5860 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێك چووە شاری بەغداو لەسەردانەكەشی چەند ئامانجێكی هەیە، كە شارپرێس ناوەڕۆكەكەی ئاشكرادەكات.

نێچیرڤان بارزانی، كە سەرۆك وەزیرانی هەرێمە ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی بەغدای كردو لەوێستگەی یەكەمی سەردانەكەشی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كۆبووەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دراوە بەشارپرێس، ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، پرسی ناوچە جێناكۆكەكانی هەرێمی كوردستانە، بەتایبەتی لەشەنگال‌و دەوروبەری لەدەشتی نەینەوا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، نێچیرڤان بارزانی پەیامی ئەوە دەگەیەنێت بەعادل عەبدولمەهدی، كە پارتی دیموكرات شنگال ‌و دەوروبەری وەك ناوچە نفوزی خۆی دەبینێت‌و دەبێت رێگەی پێبدرێت، بەشێوەیەكی جیاواز مامەڵەی لەگەڵ بكات.

شارپرێس ئەوەشی زانیوە، كە نێچیرڤان بارزانی داوا لەسەرۆك وەزیرانی عێراقیش دەكات، فشار بكاتە سەر ئەو هێزانەی لەپارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەوە نزیكن، ئەو ناوچانە جێبهێڵن‌و بەغداش هاوكارییەكانیان بۆ رابگرێت.

هـ ـ ح