روسیاو ئێران لەئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان واز لەمامەڵەكردن بەدۆلار دەهێنن

sharpress.net

533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/02/2019‌

شارپرێس:
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
باڵوێزی روسیا لە ئێران دووپاتیكردەوە تاران و مۆسكۆ بەشێوەیەكی كرداری دراوی ئەمەریكی "دۆلار" لەنێوان گۆرینەوەی بازرگانیدا بەكارناهێنن و لەمەولا مامەڵە بە رۆبل و ریال دەكەن

باڵوێز لیفان دگاریان بۆ ئاژانسی "تاس" روونیكردەوە گۆڕینی دۆلار بەدراوە نیشتمانییەكان لە بازرگانیدا لەگەڵ ئێران گرنگی خۆی هەیە بەلای روسیاوەو لێرە بەدواوە واز لە دۆلار دەهێنن لەمامەڵەكردنماندا لەگەڵ ئێرانییەكان.

ناوبراو ئەوەشی خستە روو، پشت بە رۆبل و ریالی ئێرانی دەبەستین، لەحاڵەتی زۆر پێویستیشدا یۆرۆ بەكاردەهێنین ئەگەر بژاردەی ترمان لەبەردەستدا نەبوو پێویستە بانكەكانی هەردوولا مامەڵە لەگەڵ ئەو كارە قورسەدا بكەن.

دەربارەی میكانیزمی دارایی هەریەك لەفەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا بۆ ئاسانكاری بازرگانی لەگەڵ ئێران و تێپەراندنی سزاكانی ئەمەریكا لەسەری، ناوبراو وتی: میكانیزمەكە پرسیار دروستدەكات وەك ئەوەی وەڵامی پێبێت، ئەمە بریتییە لە هەنگاوێكی سیاسی و مەبەست لێیی پاراستنی رێكەوتننامەی ئەتۆمیە لەگەڵ تاران.

دیارە روسیا بە هاوكاری ژمارەیەك وڵات لە نێویاندا چین و توركیا دەیەوێت سنوورێك بۆ هەژموونی دۆلار دابنێت لە بازرگانی جیهانیدا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئالۆزییە بازرگانی و سیاسییەكانی لەگەڵ واشنتۆن، هەروەها سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین ساڵی رابردوو داوای كرد واز لەدۆلار بهێنرێت و پاڵپشتی ئابوری روسیا لەسەر دراوی ئەمەریكی كەم بكرێتەوە.

زانیارییە گومركییەكانی روسیا دەری دەخەن، گۆرینەوەی بازرگانی نێوان روسیا و ئێران لە ماوەی 11 مانگی ساڵی رابردوودا بە رێژەی 7.5% بە بەراورد لەگەڵ سڵی 2017 زیادی كردووە و گەیشتووەتە 1.564 ملیار دۆلار,





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved