شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری عێراق ئیدانه‌ی تیرۆركردنی نوسه‌ران ده‌كات، جه‌ختیشده‌كاته‌وه له‌وه‌ی سانسۆر له‌سه‌ر نوسه‌ران‌و كتێبه‌كانیان نه‌مێنێت.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌میانی كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ كتێب وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد‌و ڕایگه‌یاند، " ئازادی بیر و ڕاده‌ربڕین له ده‌ستووری عێراقدا زامن كراوه، ئازادی نوسه‌ران و نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره سانسۆرێك له‌سه‌ر بیر‌ورا هه‌میشه هۆكارێك بووه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئازادی و ئاشتی و پاراستنی شكۆی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له نێوان مرۆڤه‌كاندا، بیروڕا به بیروڕای به‌رامبه‌ر كاری له‌گه‌ڵ ده‌گرێت نه‌ك ڕێگریكردن و ناچاركردنی زۆره‌ملێ".
سه‌رۆك كۆماری عێراق وتیشی:"ئه‌مڕۆ به‌غدا بازاڕێكی گه‌وره‌ی كتێبه، به‌غدا به نوسه‌ر و بیرمه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌رێكی گرنگی كتێبه، به‌غدا له پیشه‌سازی كتێب و بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی كتێبدا له گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وامدایه، قه‌ده‌ری ئه‌م شاره‌یه وایه كه ناوه‌ندێكی زیندوی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا بێت، له‌سه‌ر ده‌ستی نوسه‌ر و وه‌رگێڕه‌كانی سه‌رجه‌م زانست و مه‌عریفه‌ی جیهان هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا گواستراونه‌ته‌وه، له ڕێگه‌ی گه‌نجینه‌كانی كتێبی شاره‌كه‌وه كلتوری مرۆڤایه‌تی پارێزراوه، به میتۆدی بیری زاناكانیه‌وه مه‌عریفه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌رهه‌م ساڵح ئیدانه‌ی تیرۆركردنی عه‌لا مه‌شزوبی، نوسه‌ری عێراقیی كرد‌و وتی، "زۆر به توندی ئیدانه‌ی تاوانی تیرۆركردنی ئه‌و نوسه‌ره كۆچكردووه ده‌كه‌م، ئه‌و تاوانه ناچارمان ده‌كات وه‌ك به‌رپرسان و كۆمه‌ڵگا هه‌موو تواناكامان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و دادگاییكردنیان، پێویسته كۆششه‌كانمان له ڕووی ئه‌منی و هه‌واڵگری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بخه‌ینه گه‌ڕ تا وا بكه‌ین ئه‌م تاوانه بكه‌ینه پاڵنه‌رێك بۆ ڕیشه‌كێشكردنی توندوتیژی و تیرۆر و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ژیان و ئاسایش و شكۆی هاووڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه".
له هه‌مان كاتیش‌دا بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی به‌رز نرخاند بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی سه‌ر كتێبه هاوه‌رده‌كراوه‌كان و هیوای خۆی ده‌ربڕی كه به ته‌واوی باج له‌سه‌ر كتێب هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی به نرخێكی گونجاو بگاته ده‌ست خوێنه‌ری عێراقی.
ڕ . ج