ڕاهێنه‌ری تۆتنهام بژارده‌ی یه‌كه‌می ڕیاڵ مه‌دریده‌

sharpress.net

451 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/02/2019‌

شارپرێس:
ماوریسۆ پۆكیتینۆی ڕاهێنه‌ری تۆتنهام‌ كاندێكی به‌هێزه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌وه‌رزی داهاتوودا.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا، ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پۆكیتینۆی ڕاهێنه‌ری تۆتنهام‌-یان كردوه‌ته‌ بژارده‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یان، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ له‌وه‌رزی داهاتوودا.

له‌ئێستادا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ئاستێكی خراپه‌وه‌ ده‌بیندرێت، به‌تایبه‌ت شه‌وی رابردوو كه‌ نه‌یتوانی یاریی كلاسیكۆی جامی شای ئیسپانیا له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رێته‌وه‌‌و یارییه‌كه‌ به‌ یه‌ك گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌ك كۆتاییهات.

ئیداره‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یانه‌وێت سود له‌ئه‌زموونی پۆكیتینۆ وه‌ربگرن بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ كه‌ توانیویه‌تی ئاستی یانه‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه‌.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved