لێدوانێكی جۆرجینیا له‌باره‌ی ڕۆناڵدۆوه‌ مشتومڕی دروستكردووه‌

sharpress.net

669 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/02/2019‌

شارپرێس:
جۆرجینیای هاوڕێی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی ده‌ڵێ، ئه‌و و ڕۆناڵدۆ ده‌ستگیران نین، ده‌شڵێ، خۆشحاڵه‌ له‌داهاتوودا ببنه‌ هاوسه‌ری یه‌ك.

له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جۆرجینیا وتی، زۆر كه‌س واده‌زانن ئه‌و و ڕۆناڵدۆ هاوسه‌ری یه‌كن، به‌ڵام ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ نیه‌‌و ئه‌وان هێشتا هاوسه‌ری یه‌ك نین.

جۆرجینیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتی هه‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌سه‌ر شانی هه‌ردووكیانه‌، له‌پاش ئه‌و به‌رپرسیارێتیانه‌ ئه‌وان بڕیارده‌ده‌ن ببنه‌ هاوسه‌ر، كه‌ ئه‌و پێی وایه‌ خۆشحاڵ ده‌بێت ببێته‌ هاوسه‌ری ڕۆناڵدۆ.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved