شارپرێس:
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی سوریا ده‌گه‌یه‌نێته به‌رپرسانی باڵای سعودییه.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا فالح فه‌یاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سه‌ردانی سوریای كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، به‌گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له حه‌شدی شه‌عبی، فالح فه‌یاز دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سوریا سه‌ردانی سعودییه‌ی كردوه، نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی سوریای گه‌یاندوه‌ته به‌رپرسانی ڕیاز.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئه‌و نامه‌یه به ئاگاداریی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یه‌ندراوه‌ته سعودییه.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌وه باس له‌وه‌كراوه، به‌شار ئه‌سه‌د داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا، كۆتایهێنان به‌ته‌نگه‌ژه سیاسی‌و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
گه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی سعودییه له‌گه‌ڵ هێزه شیعه‌كانی عێراق كه نزیكن له‌ئێران له‌كێشه‌دایه، به‌ڵام به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌خراپترین دۆخدا هێشتا ئه‌وان له‌په‌یوه‌ندیدا بوون، به‌تایبه‌ت دیاریكردنی چه‌ندین كورسی بۆ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌چنه سعودییه.
ڕ . ج