نێچیرڤان بارزانى و عادل عه‌بدول‌مه‌هدى جەختیان لە سەروەری وسەقامگیری عێراق کردەوە

عیراق

07/02/2019‌ 1177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جەخت لە بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی کۆبونەوەکەی بارزانی و عەبدول مەهدیەوە بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندوە "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فیدرال تاوتوێكران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارى و هاوئاهەنگی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا، كرده‌وه‌".


له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. فوئاد حسێن، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى دارایى عێراق، سامر غه‌زبان، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرن و وه‌زیرى نه‌وت، فالح فه‌یاز، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق و كه‌ریم شنگالی، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون.

ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە "نێچیرڤان بارزانى سوپاسى عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووە بۆ هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانى له‌پێناو باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى فیدرال له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ئاماده‌ییى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ گفتوگۆى به‌رده‌وام و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دووپاتكرده‌وه‌".

هاوکات نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراقیش ئەوەشی وتوە "عادل عەبدولمەهدی و نێچیرڤان بارزانی جەختیان لە "گرنگی كاركردن بە گیانی هاوكاری لەنێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە".

لە راگەیێندراوەەی نوسینگەی عادل عەبدول مەهدیدا ئەوەش هاتووە "هەردوو سەرۆکوەزیران "جەختیان لە پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی عێراق و سەروەری خاکی عێراق و  سەقامگیری و هەنگاونان بەرەو ئاوەدانكردنەوە كردەوە، سەرەڕای جێبەجێكردنی داواكارییەكانی گەلی عێراق لە دابینكردنی خزمەتگوزاری، ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری".


هـ ـ ر