جێفێرین بە سەرۆکی یوێفا هەڵبژێردرایەوە

sharpress.net

849 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/02/2019‌

شارپرێ:
بە فەرمی ئالێکساندەر جێفێرینی سلۆڤینی بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو وەکو سەرۆکی یوێفا دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ لە رۆما کۆبوونەوەی دیاریکردنی سەرۆکی نوێی یوێفا کۆتاییهات و تێیدا ئالێکساندەر جێفێرین بەبێ رکابەر هەڵبژاردرایەوە، دوای ئەوەی هیچ رکابەرێکی دیکەی نەبوو.

پێش ئەم کۆبوونەوەیەش جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، فیفا، ئەگەری بەشداریکردنی 48 هەڵبژاردە لە جامی جیهانی داهاتوودا نوێکردەوە.

ئینفانتینۆ رایگەیاند، بۆ یەکەمجار جامی جیهانی 2022ـی قەتەر لە هەردوو مانگی 11 و 12ـی ساڵدا بەڕێوەدەچێت و رەنگە هەڵبژاردەکانیش بکرێنە 48 هەڵبژاردە.

جیانی دەڵێت، بۆ ئەم بابەتە گفتوگۆ دەکەین، لەگەڵ فێدراسیۆنەکانی دیکەی تۆپی پێ کۆدەبینەوە، دواتر بڕیاری کۆتایی دەدەین و ئەوکات هەموو شتێک بە روونی رادەگەیەنین.
هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved