ڕیاڵ بیتس و ڤالێنسیا یاری پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام دەدەن

sharpress.net

854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/02/2019‌

شارپرێس:
دووەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا لەنێوان هەردوو یانەی ریال بێتیس و ڤالێنسیا ئەنجامدەدرێت.

یاریی چوون کاژێر ١١:٠٠ بەکاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی پینتۆ ڤیامارینی تایبەت بە ریال بێتیس بەڕێوەدەچێت و خاوەن یاریگە دەیەوێت بە ئەنجامێکی باشەوە لە یاریگە بێتە دەرەوە بۆ ئەوەی لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە نزیک ببێتەوە.

لە دوایین ٤ رووبەڕووبوونەوەی نێوانیاندا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان، بێتیس لە ڤالێنسیای نەبردووەتەوە و دوایین بردنەوەشی بەرامبەر یانەکە لە ساڵی ٢٠١٦ بووە، لەبەرئەوەش یارییەکە بۆ هەردوو یانە قورس بەهێز دەبێت.

یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە لە یاریگەی میستایا بەڕێوەدەچێت و براوەی یارییەکە لە یاریی کۆتاییدا رکابەری بارسێلۆنا یان ریال مەدرید دەکات.
هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved