ڤیتامینی D لە چارەسەرکردنی نەخۆشی سیلدا کاریگەرە

تەندروستی

08/02/2019‌ 1092 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی لێکۆڵەرانی زانکۆی لەنده‌نی بەریتانیا دەریدەخات، ڤیتامینی D دەتوانێت بەکتریاکانی نەخۆشی سیل (دەردە باریکە) لە سییەکاندا خاوێن بکاتەوە و بەبێ ئەوەی ئاسەوارێکی خراپی ئەوتۆی هەبێت.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی میدیکاڵ ساینێس، سیل (TB) نەخۆشییەکی ئیلتیهابییە، کە بەهۆی بەکتریای مایکۆ بەکتریۆم توبێر کڵوسێس(Mycobacterium tuberculosis)ەوە ڕوودەدات، کە بەزۆری هێرش بۆ سییەکان دەبات. لەگەڵ بوونی پێشکەوتنی بەرچاو لە بواری دەرمانی سیل لە ساڵانی ڕابردوودا، ئەم نەخۆشییە هێشتاکە مەترسیدارترین نەخۆشیە کوشندەکانی جیهانەو زیاتر لە چوار هه‌زار و 500 کەس لە ڕۆژێكدا ملەکچی  و تەسلیمی ئەو دەبن.

بەپێی بەرگری دروستبوون لە بەرانبەر ئەنتی بایۆتیک و دژە ئیلتیهابەکان، دەرمانکردنی ئەم نەخۆشییە هەندێکجار دوچاری کێشە دەبێت. لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەڕان لەمدوایانەدا بە لێکدانەوەی 1850 نەخۆشی تووشبوو بە سیل کە لەژێر چاودێری چارەسەری دەرمانی ئەنتی بایۆتیک ودژە ئیلتیهابەکاندا بوون.

ئاشكراشكراوه‌، ڤیتامینیD لە دەرمانکردنی جۆرەها دەرمان کە جەستە لە بەرانبەریان بەرگری پێویستی پەیدا کردووە، کاریگەرە و بەکتریاکانی هۆکاری سیل لە سییەکان پاکدەکاتەوە. 

لەم خوێندنەوەدا هەروەها هاتووە، زیادکردنی ڤیتامینی D بۆ ئەنتی بایوتیکەکان، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات و لابردنی هۆکارەکانی نەخۆشی سیل بە ئاستێکی بەرزترەوە ڕوودەدات، ئەنجامەکان هیچ جۆرە ئاسەوارێکی دەرەکییان دەرنەخستووە و لێکۆڵەران ئەگەری ئەوەش دەدەن، ئەمشێوازە دەتوانێت لە دەرمانکردنی جۆرەها نەخۆشی ئیلتیهابی کاریگەر بێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی، لە ساڵی2017دا، 10 ملیۆن کەس بەم نەخۆشییە دوچاربوون و لەم نێوەندەشدا 1.6 ملیۆن کەس گیانی خۆیان بەهۆیەوە لەدەستداوە. هەرچەندە ئامارەکانی ساڵی2018 هێشتا ڕانەگەیەندراوە.