ئامێرێکی لێدانی دڵ کە بەهۆی خودی دڵەوە شەحن دەبێتەوە دروستكرا

تەندروستی

08/02/2019‌ 1573 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میلیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان بۆ بەردەوامبوونی ژیان، ئامێرەکانی لێدانی دڵی دەستکرد یان ڕێکخەری لێدانەکانی دڵیان پێویستە، بەڵام دابینکردنی وزەی پێویست بۆ ئەم ئامێرانە هەمیشە کێشەیەکی گەورە بووە، چونکە هەندێک لەم ئامێرانە بە پاتری شەحن دەبنەوە و پاترییەکانیشیان دەبێت لە ماوی پێنج تا 10 ساڵدا بگۆڕدرێن، کە ئەمەش پێویستی بەنەشتەرگەرییەک دەکات.

ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە نەتەنها تێچوونی زۆرە، بەڵکو مەترسی ئیلتیهابات و هەندێک ئاسەواریتری بەدوادایە، بەڵام ئێستاکە دەستەیەک لە زانایان توانیویانە ئامێرێکی "لێدانی دڵ دروستکەر" بەرهەم بێنن، کە شەحنکردنەوەی ئەو لەڕێگەی وزەی وەرگیراو لە لێدان وجوڵەی دڵەوە بەرهەم دێنێت.
 
ئەندازیارانی زانکۆی کۆلێژی دێرموس(Dartmouth College)ی ئەمریکا کیتێکی(kit)ێکی تایبەتیان بۆ ئەم ئامێری لیدانی دڵ دروستکەرە دیزاینکردووە، کە وزەی جوڵاوی دڵ بە کارەبا دەگۆڕێت و لەو دەتوانرێت بۆ دابینکردنی وزەی کارەبای هەموو ئەو ئامێرانەی کە لە جەستەدا دەچێندرێن، سوود لێ ببێنرێت.

ئەندازیاران بۆ تەواوکاری کارەکانیان لە پارچەیەکی بچووکی پلێمر(polymer) فیزو ئەلکتریک(Piezoelectric)بەناویPVDFسوود دەبینن، کە دەتوانێت بچوکترین جوڵەی میکانیکی بەکارەبا بگۆڕێت.

لەم ئامێرەدا هەروەها هەندێک سێنسۆر دانراون کە دەتوانن کۆکردنەوەی هەندێک داتاوئامار بەپزیشکانیش بدەن، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم بەرهەمە نوێ و هەرزانە لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا بکەوێتە بەردەست بەکارهێنەرانییەوە.

بەپەلە