سەڵاحەدین.. چەکدارانی داعش ٣ گەنجیان گولەباران کرد

عیراق

08/02/2019‌ 525 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەکدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین، سێ گەنجیان گولەباران کرد، کە دەوترێت دوانیان برای یەکن.


ئەمڕۆ هەینی تەرمی ئەو سێ گەنجە بە کوژراوی دۆزرانەوە، کە دوێنێ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرابوون.


ئەو سێ گەنجە دوێنێ لە کاتی چونیان بۆ دومەڵان کردن لە شاخی مەکحول لە باکوری شارۆچکەی بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین، لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەستگیرکرابوون، کە لەو ناوچەیە خۆیان مەڵاس دابوو.


بەیانی ئەمڕۆش تەرمەکانی ئەو سێ گەنجە، لە نزیک گوندی مەسحک سەربە شارەدێی زەویە هەر لە سنوری سەڵاحەدین دۆزرانەوە، کە بە فیشەک کوژراون و باس لەوە دەکرێت، دوانیان برای یەکن.

هـ ـ ر