شارپرێس.. لوقمان حاجى قادر:
ڕافائيل سامۆئيل وا وه‌سفى خۆى ده‌كات كه "دژى له دايكبوونه" ئه‌و باوه‌ڕى وايه منداڵخستنه‌وه هه‌ڵه‌يه‌كى ئاكارييه(ڕه‌ووشتييه)، بۆیە ئه‌و پياوه ته‌مه‌ن 27 ساڵه، پلانى ئه‌وه‌ى داناوه سكاڵا له‌سه‌ر باوانى تۆمار بكات، چونكه له له‌دايكبوونيدا پرسيان پێ نه‌كردووه.
ڕافائيل ساموێل پياوێكى كارى (بزنسمان) هندييه و خه‌ڵكى شارى بۆمباى – يه، شوێنكه‌وتووى فه‌لسه‌فه‌يه‌كه كه باوه‌ڕى وايه وه‌چه‌خستنه‌وه هه‌ڵه‌يه‌كى ئاكاريى خه‌ڵكه.
ئه‌و بيروباوه‌رى پاڵيپێوه‌نا دايك و باوكى ڕاپێچى دادگا بكات، تاكو ناڕه‌زاييان له دژ ده‌رببڕێت، به‌وه‌ى پێش له دايك بوونى ڕه‌زامه‌ندى ئه‌ويان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌و كه چاويلكه‌يه‌كى خۆرى له‌چاوه، ڕيشێكى ساخته‌ى به‌خۆى خستووه، له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى له يوتيوب له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت ئه‌و بڕياره‌ى خۆى ڕوون كردۆته‌وه.
ڕافائێل وتویەتی "ده‌مه‌وێت هه‌موو هندوستانى و جيهانييه‌ك ته‌نها يه‌ك شت بزانن: ئه‌وان بێ ڕه‌زامه‌ندى خۆيان له دايك ده‌بن".
ڕافایل وتوشیەتی "ده‌مه‌وێت هه‌موو جيهانيان ئه‌وه بزانن كه يه‌ك زه‌ڕه قه‌رزدار و منته‌بارى باوانيان نين. ده‌شمه‌وێت بزانن، ئه‌گه‌ر بێ ڕه‌زامه‌ندى خۆمان له دايك بين، ده‌بێت به ته‌واوه‌تى ژيانمان پارێزراو بێت، ده‌بێت پاره بده‌ين له پێناو ژيانكردندا".
ڕافائيل بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌كات كه په‌يوه‌ندييه‌كى باشى له‌گه‌ڵ باوانيدا هه‌يه كه هه‌ردووكيان پارێزه‌رن، ئه‌و له ته‌مه‌نى 15 ساڵيدا هه‌ستى به‌وه كرد كه دژى پڕۆسه‌ى منداڵ خستنه‌وه‌يه.
ئه‌و ساڵێك پێشتر، واڵێكى له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يس بوك كردۆته‌وه بۆ بره‌ودان به بيرۆكه‌كانى، ئه‌و به شێوه‌يه‌كى ڕێكخراو سه‌باره‌ت به بيروباوه‌ڕه‌كانى خۆى ده‌نووسى و پۆست ده‌كات.
ئه‌و نيازه‌ى خۆى به دايك و باوكى گوتووه كه گه‌ره‌كيه‌تى ڕاپێچى به‌رده‌م دادگايان بكات، به‌ڵام هێشتا پارێزه‌رێكى نه‌دۆزيوه‌ته‌وه ئه‌و كه‌يسه‌ى له ئه‌ستۆ بگرێت.
ڕافائێل ئه‌وه‌شى گووت كه پێى وايه له‌وانه‌يه دادوه‌ر ئه‌و داوايه‌ى ڕه‌تبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خاڵێكى گرنگ بسه‌لمێنێت ، ئه‌ويش باوه‌ڕبوونيه‌تى به‌وه‌ى زه‌وى شوێنێكى باشتر ده‌بێت له ئێستا، ئه‌گه‌ر هيچ مرۆڤێكى له‌سه‌ر نه‌ژيات.
له به‌ياننامه‌يه‌كيشدا كه "بى بى سى" به‌ريتانى بڵاويكردۆته‌وه، كافيتا كاڕناد سامۆئێل- ى دايكى ڕافائێل ده‌ڵێت "ده‌بێت دان به‌و كۆششه‌ى كوڕه‌كه‌مدا بنێم كه ده‌يه‌وێت ڕاپێچى به‌رده‌م دادگامان بكات ، دادگاش ده‌زانێت ئێمه هه‌ردووكمان پارێزه‌رين".
دايكى ووتيشى "ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌م بتوانێت لێكدانه‌و‌ه‌يه‌كى ئه‌قڵانى پێشكه‌ش بكات سه‌باره‌ت به‌و چۆنيه‌تييه‌ى كه ئێمه ده‌مانتوانى پێش له دايك بوونى پرسى پێ بكه‌ين، ئه‌و كات دان به هه‌ڵه‌ى خۆمدا ده‌نێم".
سەرچاوە : INDEPENDENT
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر