ئۆمتیتی گەڕایەوە یاریگاکان و بەڵام مێسی هێشتا نەگەڕاوەتەوە

sharpress.net

577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/02/2019‌

شارپرێس:
هێشتا میسی لە هۆڵی یارییە وەرزشیەکان راهێنان دەکات و ساموێل ئۆمتیتیش پەیوەندی بە راهێنانە بەکۆمەڵەکانەوە کردەوە.

راگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە "لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی هێشتا لە هۆڵی یارییە وەرزشیەکاندا راهێنان دەکات، بەهۆی ئەو پێکانەی لە لالیگا بەرامبەر ڤالانسیا توشی هات، کە بەهۆیەوە لە یاری کلاسیکۆدا بە یەدەگی بەشداری کرد".

هاوکات رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردوەتەوە "ساموێل ئۆمتیتی بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی یانەکەی کردووە، کە پێشتر بەهۆی پێکانەوە نزیکەی دوومانگ دوورکەوتبووەوە".

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved