یاریزانێکی ریال مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید توشی پێکان هات

sharpress.net

616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/02/2019‌

شارپرێس:
یانەی ریال مەدرید پێش رووبەڕووبوونەوەی یانەی دێربی شارەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید گورزێکی گورچکبڕی بەرکەوت.

لە مەشقەکانی یانەی ریال مەدریددا بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، کە بڕیارە سبەی لە گەڕی 23ـی خولی ئیسپانیا لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ بەڕێوەبچێت، چەند یاریزانێکی ریال مەدرید لە پێکهاتەی یانەکە دوورخرانەوە.

سەرەتا پێکانی لوکا زیدان و مارکۆس یۆرێنتی راگەیاندرابوو، بەڵام جگە لەم دوو یاریزانە ئیسکۆش لە راهێنانەکاندا بەهۆی ئازاری پشتییەوە مەشقەکانی بەجێهێشتووە و ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید دەرهاتووە، بەمەش ریال مەدرید لە تواناکانی سێ یاریزانی یانەکەی بێبەش دەبێت.

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved