شارپرێس:
زانایانی زانكۆی
سالفۆردی ئه‌مریكی پێیان وایه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ده‌ستنیشانی ئه‌و
خانه‌یه بكه‌ن، كه به‌رپرسه له‌دروستبوونی ته‌واوی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌مرۆڤدا.
له‌میانی توێژینه‌وه‌یه‌كدا
ئه‌و زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌و خانه‌یه به "دایك"ی ته‌واوی
خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان بزانن، هاوكات ده‌شڵێن ئه‌و خانه‌یه به‌رپرسه له‌سه‌رجه‌م
نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه.
ئه‌و زانایانه
ده‌شڵێن، ده‌ره‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌بێته گورزێكی كوشنده بۆ چاره‌سه‌ره
باوه‌كه‌ی شێرپه‌نجه كه به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری كیمیاوییه.
مایكڵ لیزانتی،
سه‌رۆكی ئه‌و تیمه زانایه‌ی زانكۆی سالفۆرد كه توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه
ده‌ڵێ، ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌نجامێك كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به ده‌رمان چاره‌سه‌ر
بكرێت، به‌بێ به‌كارهێنانی هیچ شتێكی دیكه.
لیزانتی پێشیوایه
هه‌ندێك له‌چاره‌سه‌ره كیمیاوییه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، هۆكارێكن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی
زیاتری خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، نه‌ك چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه.
ڕ . ج